کوردستان میدیا: ڕێزگرتن لە خەبات و خۆڕاگریی پێشمەرگە لە شار و گوندەکانی کوردستان درێژەی هەیە و خەڵک بەرەوپیری ڕۆژی پێشمەرگە دەچن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار به بۆنەی ۲۶ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە کۆڵان و گەڕەکەکانی ئەو شارە تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەیان بڵاو کردووە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "شیناوێ گشت کۆڵان و شەقامەکانی، ناوشاری پیرانشار له شەقامەکانی کوی سەفا و بەهارستان و زەرگەتەن".
لەو چالاکییانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات تراکت و سی دیی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەیان لەناو ماڵاندا بڵاو کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکیانەدا قارەمانانی دێموکرات ئاڵای ڕێژیمی داگیرکەری کوردستانیان هێنایە خوارێ و کۆیان کردەوە.