کوردستان میدیا

دووشەممه 7ی رەزبەر 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار له‌ جوانڕۆ: تا گه‌یشتن به‌ ڕزگاری كۆڵ‌ ناده‌ین

12:36 - 26 خەرمانان 2720

پێشمەرگەکانی شار له‌  جوانڕۆ، به‌بۆنه‌ی‌ ٢٦ی‌ خه‌رمانان ساڵیادی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی"‌ و هاوڕێیانی په‌یامێكی‌ ڤیدیۆییان بڵاو كرده‌وه‌ و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە کە تا سەر وەفادار بە ڕێبازیان دەبن.

ده‌قی‌ په‌یامه‌كه بەم چەشنەیە‌:

ئێمە وەکوو پێشمەرگەکانی شار و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە جوانڕۆ، لە یادی ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدكرانی‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌ ‌و هاوڕێیانی‌، پەیمان نوێ دەکەینەوە ‌و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ تا سه‌ر وه‌فادار بین به‌ ئامانجه‌كانی‌ شه‌هیدان.

ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ شار، ڕێبوارانی‌ ڕێگای‌ شه‌هید دوکتور شەرەفکەندین ‌و هه‌رده‌م ئامادەین تا دوادڵۆپی خوێنمان ڕێگایان درێژه‌ بده‌ین‌ و ڕایده‌گه‌یەنین كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌بێ‌ باش بزانێت‌ به‌ تێرۆركردنی‌ ڕێبه‌ران‌ و كادر ‌و پێشمه‌رگه‌ ‌و خه‌ڵكه‌كه‌مان، نه‌ته‌نیا ئێمه‌ لاواز نابین به‌ڵكوو به‌هێزتر ‌و سوورتر ده‌بین بۆ درێژه‌دانی‌ ڕێگا و تا گه‌یشتن به‌ ڕزگاری كۆڵ‌ ناده‌ین.

بژی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

سەرکەوێ‌ ڕاسان

بڕووخێت‌ ڕێژیمی‌ تێرۆریستیی‌ ئێران

پێشمەرگەکانی شار‌ له‌ جوانڕۆ