کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری کامیاران، لە پەیامێکدا وێڕای بەداخبوونی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە حەسەن سەرسپی، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی ناوبراو و هەموو شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە کامیاران، لە پەیامێکدا بەداخبوونی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەرسپی دەربڕی و پەیمانیان نوێ کردەوە، کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدان درێژەدەری ڕێبازیان دەبن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
قارەمانێک لە ڕەگەزی خۆرەتاو
دڵۆپێک لە بارانی خۆشەویستی
هەورێک لە لێزمەی بارانی بەهاری
مەزرایەک لە دانەوێڵەی سەربەستی
ئێمە پێشمەرگانی شاری کامیاران، بە بۆنەی کۆچی دوایی قارەمانی دێرینی نێو سەنگەر و خەباتی دژ بە داگیرکەران، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شارۆچکەی سەڵەواتاوا و کەسووکاری حەسەن سەرسپی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ڕۆحی شاد و سەنگەری ئاوەدان بێت.