کوردستان میدیا

سێشەممه 24ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بانە جێژنی نەۆرزیان پیرۆز ڕاگرت

12:39 - 3 خاکەلێوه 2720

بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری، پێشمەرگەکانی شار لە بانە بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و خوێندنەوەی سروودی شۆڕشگێریی "ڕاسان"، یادی ئەو بۆنە نەتەوەییەیان بەرز ڕاگرت.

پێشمەرگەکانی شار لە بانە لە چیا سەربەرزەکانی ڕوو بەو شارە، بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بەرەوپیریی ئەو جێژنە نەتەوییەوە چوون. 

سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک لە شار و ناوچەکانی کوردستان لە هەوڵدا بوو کە ڕێگا نەدات خەڵک یادی ئەم جێژنە نەتەوەییە بگرن، بەڵام پێشمەگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوێرانە جێژنی سەری ساڵیان پیرۆز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات دەکەنەوە.