پێشمەرگەکانی شار لە چەند گوندێکی بۆکانەوە بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگەکانی شاخ و مەحکوومکردنی مووشەکباران و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگە قارەمانانی شار لە گوندەکانی "پیروەلیی باغی"، "سریلاوا"، "ئاغەڵیان"، "دەوەشاری" و غەوسئاوا"ی سەر بە بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی مووشەکباران و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیان بە توندی مەحکووم کرد.
لەو چالاکییەدا پێشمەرگەکانی شار ڕایانگەیاندووە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی پێشمەرگەکان دەکەین و بۆ ڕاماڵینی داگیرکەران شان بە شانی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانمان چاوەڕێی فەرمانین.
پێشمەرگەگانی شار ئەو چالاکییەیان لە کاتێکدا بەڕێوە بردووە کە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هەموو شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان تەنیوە.