کوردستان میدیا

پێنجشەممه 19ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە "تەنگیسەر" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:28 - 5 پووشپەڕ 2720

پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ژاوەرۆی سنە لە ساڵیادی شەهیدانی کۆساڵاندا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و یادکردنەوەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی کۆساڵان ئەمەگداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕ سەروەریی شەهیدان نیشان دا.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.