کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە سنە: ئێمە له‌ تەواو بڕیاره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران پشتیوانی ده‌كه‌ین

11:30 - 26 سەرماوەز 2720

پێشمەرگەکانی شار لە سنە به‌بۆنه‌ی‌ ٢٦ی‌ سه‌رماوه‌ز رۆژی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئه‌مڕۆ ٢٦ی‌ سه‌رماوه‌ز رۆژی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌ ته‌واوی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، بنەماڵەی سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان، كه‌مئه‌ندامان‌ و سه‌ركردایه‌تیی‌ حیزب و هه‌موو لایەنگران و ئه‌ندامانی‌ حیزب پیرۆزبایی دەکەین.

ئێمه‌ ئه‌ندامان و هه‌وادارانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ سنه‌ جارێكی‌ دیكه‌ دووپاتی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ تەواو بڕیاره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران پشتیوانی ده‌كه‌ین.

٢٦ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ ١٣٩٩

ساڵی‌ شۆڕش و به‌رخۆدان

بژی‌ كوردستان

بژی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران