کوردستان میدیا

پێنجشەممه 26ی خاکەلێوه 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە سەقز به‌بۆنه‌ی‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

13:54 - 10 خاکەلێوه 2721

پێشمەرگەکانی شار لە سەقز به‌بۆنه‌ی‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە پەیامێکدا په‌یمانی‌ وه‌فادارییان‌ لەگەڵ‌ شەهیدان‌ و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و بەڵێنییان دا هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان دەست لە خەبات هەڵنەگرن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنە:

ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە سەقز به‌بۆنه‌ی‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌، ساڵڕۆژی‌ له‌سێداره‌دانی‌ پێشه‌وا ''قازی‌ محه‌ممه‌د''، سه‌ركۆماری‌ كۆماری‌ كوردستان ‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاتی‌ حیزبی‌ دێموكرات، په‌یمانی‌ وه‌فاداری‌ لەگەڵ‌ شەهیدان‌ و ڕێبازیان نوێ دەکەینەوە ‌و به‌ڵێن ده‌ده‌ین کە هەتا دوادڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگایان بین ‌و تا وه‌دیهێنانی‌ ئامانجی‌ شه‌هیدان واز له‌ خه‌بات نه‌هێنین.

له‌م قۆناخه‌ی‌ ئێستای‌ خه‌باتیشدا حیزبه‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێژیمی‌ تێرۆریست ‌و تێرۆریستپه‌روه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی ناتوانێت بە شه‌هیدكردن، تێرۆر‌ و سێداره‌‌ و به‌ندیخانه‌، ئێمه‌ ڕاسانییان له‌م خه‌باته‌ پڕ لە شانازی ‌‌و پڕسه‌روه‌رییه‌ دڵسارد بكاته‌وه‌‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕۆژێک دێت‌ كه‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ كوردستان له‌ داگیركه‌ران پاک ده‌كه‌ینه‌وه‌‌ و داگیركه‌ران یان ده‌بێ‌ چۆڵی‌ بكه‌ن، یان كوردستانیان لێ‌ ده‌كه‌ین به‌ گۆڕستان.

بژی کورد و بژی کوردستان

سەرکەوێ ڕاسان

بژی پێشمەرگەکانی شاخ ‌و شار

سه‌ركه‌وێ‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ میللی‌- دێموكراتیكی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە سەقز

١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ٢٧٢١ی‌ كوردی‌