پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاندووە، لەم بۆنە نەتەوەییەدا لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمان نوێ دەکەنەوە کە هەتا دواهەناسەی ژیان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
جێژنی نەورۆز بۆ ئێمە هەڵگری هێمای خۆڕاگری و بەردەوامی و نوێبوونەوەیە، هەر بەم بۆنە پیرۆز و نەتەوەییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم نەتەوەی کورد، بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم ئەویندارانی ڕێگای ئازادی دەکەین، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ڕێبازی پڕ لە سەرەوەریی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەینەوە و هەتا دواهەناسەی ژیان درێژەدەری ڕێگایانین.
پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان
٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩