کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی جۆراجۆر بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پۆلێک لە پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بە مەبەستی پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگەکانی شار پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان درێژدەری ڕێگای شەهیدان دەبن.
هاوکات پێشمەرگەکانی شاری دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەوان پاڵپشتیی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و حیزبی دێموکرات دەکەن.