کوردستان میدیا

شەممه 29ی خەرمانان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان هێرش بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان شەرمەزار کرد

12:15 - 16 گەلاوێژ 2720

 پێشمەرگەکانی شار لە "مەریوان" لەمەڕ هێرشی فاشیستانەی ڕێژیمی تێرۆیستیی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن

ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە هەمبەر هێرشی ترسەنۆکانەی تێرۆریستانی تاران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان بە تووندی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین.

لەهەمان کاتدا پەیمانی وەفاداری و پشتیوانیی خۆمان بە حیزبە خۆشەویستەکەمان ڕادەگەیەنین کە هەتا دوا هەناسەی ژیان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

سەرکەوتن بۆ کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان