کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری مەریوان ، دژی سپای تێرۆریستی پاسداران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگەکانی شار، دژی سپای تێرۆریستی پاسداران چالاكیی بهرینی تهبلیغییان لە گوندەکانی شاری مەریوان بهڕێوه برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان بە نووسینی پەیامێک بۆ جاشەکان کە لە نێو ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران دان؛ هەروەها بە بڵاوکردنەوەی تراكت و پۆستێری تایبهت به "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران" لە گوندەکانی: "چۆڕ و نەنە، شێخە کوێرە، مڕگ، بێکەڕە، شارانی، نژمار و ڕێگای سنه- مەریوان"چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە دوای ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بەفەرمی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساند، حیزبی دێموکراتی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی لەم بڕیارە دەربڕی .
هەروەها بە دوای بڕیاری بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیم بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داوای لە بەکرێگیروان کرد، بگەڕێنەوە باوەشی گەل و چیدیکە خزمەت بەو ڕێژیمە نەکەن.