پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردوە و بەڵێنیان دا هەتا دوایین هەناسەی ژیانیان لە سەنگەری خەبات و ڕزگاریی کوردستاندا بن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
گەلاوێژە، گەلاوێژە، گەلاوێژە
گەل مەسروورە و داگیرکەریش کاس و گێژە
ئەی گەلاوێژ سەدان ساڵە تۆ ڕێبەڕی، تۆ ڕێنوێنی تۆ ڕێخکەری تێکۆشەری
لە شەوە زەنگ پێشەوامان بوو بە پێشەنگ
لە ماتیدا قاسملووی ژیر و گورج هاتە دەنگ
شەرەفکەندی بۆ بە هیوای ڕۆژی ڕەشمان
دێمۆکراتیش بۆ بە عەشقی دڵی گەشمان
ئێمەش ڕۆڵەی وەفاداری ئەم وڵاتەین
ئەی دێموکرات پڕ بە گەروو هاوار دەکەین
خۆری سبەی ئەم وڵاتەی بریندارە
لە نێو دڵی ئاسۆی سووری تۆوە دیارە
وەک گەردەلوول وەک ڕەشەبا وەک زریان
ڕایبەماڵە هێزی بۆری داگیرکەران
ئێمە پێشمەرگەکانی شار له مەهاباد مەکۆی سەرهەڵدانی لانکەی شۆڕش، بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بارەگای گەل و ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و گەل و پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار دەکەین و پەیمانی وەفاداری نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا دواین هەناسەی ژینمان لە سەنگەری خەبات و ڕزگاریی کوردستاندا بین و تا ئاخرین دڵووپی خوێنمان وەفاداری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بین.
بەرز و پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕاسان تا لووتکە بەردەوامە
پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد