کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە نۆدشە و هەجیج، لە پەیامێکدا پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی قاسملوو و حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە نۆدشەی هەمیشە دێموکرات و هەجیجی سەربەرزەوە،
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە نۆدشە و هەجیج، لە سیهەمین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری مەزنمان شەهید دوکتور قاسملوو، لەگەڵ ڕێبازی ئەو ڕێبەرە مەزنە پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسی نوێ دەکەینەوە و پەیمان دەدین کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ ساتێک لە خەبات لانەدەین. هەموو کات وەک پێشمەرگەیەکی سەنگەر ئامادە بین بۆ هەموو گیان فیداییەک هەتا گەلەکەمان و نیشتمانەکەمان بە ئاوات بگات. هەروەها بە کۆماری پەت و سێدارە دەڵێین کە تێرۆر، تۆپ و خۆمپارە ناتوانێت چاوترسێنمان بکات و سوورتر لە جاران بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان لە نێو جەرگەی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
بژی کورد، بژی کوردستان، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پێشمەرگەکانی شار لە نۆدشە و هەجیج