ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی پێشمەرگەکانی شار لە نەغەدە و ناوچەی سندووس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەم چالاکییانەدا بە نووسینی درووشم هۆشدارییان دایە به بەکرێگیراوان کە دەست لە خیانەت بە نیشتمان هەڵبگرن.
پێشمەرگەکانی شار لە نەغەدە و سندووس بە گەڕان بەنێو گوندەکاندا و نووسینی دروشمی "ڕاسان بەردەوامە" هۆشدارییان بە نیشتمانفرۆشان دا.