دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار لە جەولەیەکی سیاسی‌دا لە ناوچەی نەغەدە کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک گرتووە و لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان و سیاسەتەکانی حیزب قسەیان بۆ خەڵک کردووە.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی، له نه‌غه‌ده، جەولەیەکی سیاسیی پێشمه‌رگانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یەک لە پێشمه‌رگه‌ی شار به‌ڕێوه چوو.
كاتژمێر ٦:٣٠ی ئێواره، ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌كانی شار، سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به كرده‌وه‌یه‌كی سیاسی و پێشمه‌رگانه له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده به نێو خه‌ڵكدا گه‌ڕاون و سه‌ردانی گوندی "ماسوێ" سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده‌یان كردووە.
له‌و گه‌ڕانه پێشمه‌رگانه‌دا ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی شار به دروشمی شۆڕشگێرانه‌وه چوونه‌ته نێو گوندی "ماسوێ" و خه‌ڵک به پێشوازییانه‌وه ڕۆیشتن.
پێشمەرگەکانی شار دوای گه‌ڕان به نێو گونددا، ڕۆیشتنه مزگه‌وتی گونده‌كه و له تریبوونی مزگه‌و‌ته‌وه چه‌ند وته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكرات و دۆخی ئێستای خه‌بات بۆ خه‌ڵک قسەیان کردووە.
دوای گه‌ڕانی سیاسی و پێشمه‌رگانه به نێو گونددا و دیدار و پێشوازیی خه‌ڵک، ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی شار، گونده‌كه‌یان به‌جێهێشتووە و گه‌ڕاونه‌تەوه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.