
کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەکانی شاری ورمێ و شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی بانەمەڕ، پێشمەرگەکانی شار لە ''گەلی قاسملوو'' سەر بە شاری ورمێ و ناوچەی ''دەشتەبێل'' سەر بە شنۆ ، به هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانانی جامانە و گوڵی هەڵاڵە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە پەیامێکدا ڕایانگەیاند، ئێمە پێشمەرگەکانی شار پشتیوانیی خۆمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ڕادەگەینین و هۆشداری به جاش و بەکرێگراوان دەدەین کە بگەڕێنەوە نێو باوەشی گەل.
هەروەها شەوی یەکشەممە، ٨ی بانەمەڕ، ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له شاری ساحێب سەر بە سەقز، تراكت و پۆستێری تایبهت به "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، کە لە لایەن دەزگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە بڵاو کرابووەوە، چالاكیی بهرینی تهبلیغییان به دژی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بهڕێوە برد.