کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە کوردستان بە ئاشکرا لەنێو خەڵکدا چالاکیی تەبلیغی دەکەن

12:09 - 22 گەلاوێژ 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

قارەمانانی دێموکرات لە "مەریوان" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە قوتابخانەی "گوندی موسک، بەهاران، پارکی شانۆ، شەبڕەنگ و داسەیران" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی "تەنگیسەر" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان لەنێو گونددا بڵاو کردووەتەوە.

ڕۆڵەکانی "پێشەوا" لە "سنه" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە "شارەکی سەعدی و پارکی کودەک" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە "پیرانشار" لە چالاکییەکی بێوێنەدا بە چەک و ڕەختەوە لەنێو شاردا چالاکییان بەڕێوە بردووە.  

هاوکات لە گوندەکانی: "کەڵەکین، بندڕێ، شیناوێ، جادەی سەر سنوور، شەقامی مەنگووڕ و تێرمیناڵ" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لاوانی دێموکرات لە "سەردەشت" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە "مزگەوتی بازاڕ، شیرکەتی تەعاونی، شەقامی ئاڵوەتان، تێرمیناڵ، گۆمان، پردی مێژوویی قلاتە سیان، کەچەڵ ئاوا، موسالان و شیرکەتی گاز" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شاری شنۆ گەڕەڪی سەیداوێ و تاچیناوێ، قووتابخانەی ۱٥ی خورداد و لە ئاوایی حەسەن نووران بەبۆنەی ۲٥ی ڪَەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی ڪَیان لەسەر دەستی حیزب چالاڪیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.