کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان، پەیامێکیان بە بۆنەی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، ئەندام و لایەنگرانی حیزبە خۆشەویستەکەی پێشەوا قازی، لە ٢٥ی گەلاوێژدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەل.
ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە، ئێمەش وەک پێشمەرگەکانی شار لە مەریوانەوە، یادی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەرجەم خەباتکارانی ڕێگای کوردایەتی، خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار، پیرۆز دەکەین.
لە هەمان کاتدا پەیمانی وەفاداریی خۆمان بە ڕێبازی شەهیدانی حیزبە خۆشەویستەکەمان نوێ دەکەێنەوە کە هەتا دواهەناسەی ژیان، پارێزەری ڕاستەقینەی نیشتمان دەبین.
پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان
٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی