کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات دەکەنەوە

11:02 - 23 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، تێکۆشەران و خەڵکی دلسۆزی کوردستان لە دوای شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی حیزبی دێموکرات، بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو دوو شەهیده سەربەرەزە، پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.

دەقی پەیامەکان بەم شێوەیەیە:

نۆدشە و هەجیج

 لە لایەن پێشمەرگەگانی شار ناوچەی نۆدشە و هەجیج، بە بۆنەی شەهیدانی نۆێ ڕاسان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە هاوسەنگەرانی شەهید، حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە درێژە بە ڕێبازیان بدەین و بۆ توڵەکردنەوە چاوەڕێی فەرمانین ئامادەین بۆ هەموو فیداکارییەک.

پێشمەرگە کانی شار لە نۆدشە و هەجیج

تەنگیسەر

بە ناوی ئازادی و دادپەروەری
بە ناوی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکرات
"گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادییە بدات".
                                            دووکتور قاسملوو

بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی ڕێگەی ئازادی پێمان گەیشت؛
ئێمە ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار لە گوندی تەنگیسەر پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و بەتایبەت حیزبە خۆشەویستەکەمان "حدکا" دەکەین و هەروەها بۆ هەزارومین جار پەیمانی وەفاداریی خۆمان لەگەڵ شەهیدانی نێوێ ڕاسان نوێ دەکەینەوە.

هەتا دواین هەناسەی ژیانمان ڕێبازی شەهیدان بەر نادەین و بۆ ڕزگاریی کوردستان داییم لە سەنگەری بەرخۆدان دابین.

چاوەڕێی فەرمانین بۆ تۆڵە سەندن
فەرمان لە ئێوە گیان لە ئێمە
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پێدانی ڕێگایانە

پێشمەرگەکانی شار تەنگیسەر