کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ و کرانەوەی کەناڵی تیشکیان کرد و بەو بۆنەیەوە تەقەی شادییان کردووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خاکەلێوە، پێشمەرگەکانی شار لە شاری مەهاباد و ناوچەی شاروێران پیرۆزبایی نەورۆزی کوردەواری و کرانەوەی تەلەڤزیۆنی تیشک لە خەڵکی کوردستان،کادر و پێشمەرگەکانی شاخ و شار کردووە و بە تەقەی شادی هەستی خۆیان بۆ ئەو دوو بۆنەیە دەربڕیوە.
هەروەها پێشمەرگەکانی شار لەم ناوچەیەدا پەیمانیان لە گەڵ ڕێگا و رێبازی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کردەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چالاکی و ڕێوڕەسمگەلێکی بەرین بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و کرانەوەی تەلەڤزیۆنی تیشک لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو کە هەیمەنە و زاڵییەتی ڕێژیمە کۆماری ئیسلامی بردە ژێر پرسیار.