کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە

19:12 - 15 جۆزەردان 2721

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد لە پەیامێکدا پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر بڕیارێکی حیزبی دەربڕی.

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد لەو پەیامەدا وێڕای ناردنی سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل، بڕیاریان داوە کە هەتا دواهەناسەی ژین بۆ ڕزگاریی گەل و نیشتمان و تۆڵەی خوێنی شەهیدان، سەنگەرکانی خەبات چۆڵ نەکەن.

هاوکات ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ''گەلێن'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم لە نزیک گوندی ''قەمچی شەریف'' چالاکیی تبلیغییان بەڕێوە برد.