کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار ڕەشبگیرییەکانی ڕێژیمیان مەحکووم کرد

10:46 - 14 رێبەندان 2720

پێشمەرگەکانی شار لە "بانە" لە پێوەندی لەگەڵ ڕەشبگیری خەڵکی کوردستان و بڵاوکردنەوەی فیلمێک لەسەر حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بێڕێزیکردن بە دوکتور "قاسملوو" لەلایەن ڕێژیمی "خومەینی" لە پەیامێکدا پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی ئەو حیزبانە دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە بانە بە بەڕێوەبردنیی چالاکیی تەبلیغی کردەوە و پیلانە قێزونەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان بەرانبەر بە نەتەوەی کورد مەحکووم کرد.