کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی کوردستان لە چیاکانی کوردستان بەبۆنەی ٢١ی فێڤرییە چالاکییان بەڕێوە برد

11:34 - 7 رەشەمه 2720

پێشمەرگەکانی کوردستان لە چیاکانی کوردستان بەبۆنەی ٢١ی فێڤرییە ڕۆژی جیهانیی زمانیی دایکیی بە هەڵگرتنی پلاکارد و دروشمی تایبەت بەو ڕۆژه چالاکییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا پێشمەرگەکان جەختیان کردووەتەوە کە خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی مافی نەتەوەی کورده.

پێشمەرگەکان بە هەڵگرتنی پلاکارد باسیان لە گرینگیی زمانی دایکیی کردووە کە پاراستنی زمان، پاراستنی شوناسه و ئەرکی هەر تاکێکی کوردە.

پێشمەرگەکان ڕایانگەیاندووە دوژمن دەیهەوێ ناسنامەی ئێمە بسڕێتەوە و مێژووی ئێمەش چەواشە بکات بەڵام ئێمە بە هاوکاریی یەکتر لە شاخ و لە شاردا ئیزن نادەین دوژمن بە ئامانجەکانی بگات.

لە کۆتایی ئەو چالاکییەدا یەکێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان پارچە شێعرێکی لە بارەی زمانی دایکیی پێشکەش کرد.