کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی داویی کرد

11:30 - 23 جۆزەردان 2720

کاک "عوسمان کەریمی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەقز کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، کاک "عوسمان کەریمی مەرخوز" خەڵکی سەقز، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو.

کاک عوسمان لە کاتی پێشمەرگایەتیدا بەهۆی لێهاتووییەوە توانی ببێتە سەرلکی هێزی شەهید "عزیز یوسفی".

ناوبراو ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی بە پیلانی کوڕی "مەنسووری عارف خان" لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەی دەسبەسەر کران و ڕادەستی ڕێژیمی پەت و سێدارە کران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.