کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:21 - 10 خەزەڵوەر 2720

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "کامیاران" بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، "عەباس مارابی" ناسراو بە "عەباس ئاسنگەرانی" کوڕی "نامدار" خەڵکی گوندی "ئاسنگەران" لە کامیاران و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات بەهۆی تووشبون بە نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

کاک عەباس لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا لە هێزی بێستوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشمەرگە بوو و ساڵی ١٣٦٠ بوو بە کادری سیاسیی لک.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی گەڕاوە نێوخۆی وڵات، بەڵام هەر وەفادار بە ڕێباز و ئامانج و باوەڕەکانی بوو و لەگەڵ حیزبەکەیدا لە پەیوەندیدا بوو. کاک عەباس هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێباز و ڕێچکەی حیزبی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.