کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب کۆچی دوایی کرد

10:05 - 20 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام "ڕەسووڵ تاڕومی"، خەڵکی گوندی نەمنجێی ناوچەی پیرانان سەر بە شاری پیرانشار، لە تەمەنی ۷٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مام ڕەسووڵ تاڕومی ماوەیەکی زۆر لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا ئەرکی نیشتمانیی خۆی بەجێ گەیاند. ناوبراو یەکێک لەو پێشمەرگانە بوو کە جێگای باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکەکان بەوپەڕی سەداقەتەوە تێدەکۆشا.
مام ڕەسووڵ، لە شۆڕشی گەلانی ئێرانیشدا چەند ساڵ پێوەندی بە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتەوە گرت و کاروباری حیزبی بەڕێوە دەبرد.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی نەمنجێ و ناوچەی پیران بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.