کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە سنە کۆچی دوایی کرد

13:26 - 24 گەلاوێژ 2721

ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک "فەتحوڵڵا محەممەدخانی"، ناسراو بە "فەتە ئارپیچی"، کوڕی کاک "ساڵح" و خاتوو "فریشتە"، خەڵکی شاری سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک فەتحوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوییە. ناوبراو دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگری لە خاک و گەلەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

ئەو پێشمەرگە دێرینە بۆ ماوەی ٦ ساڵ، لە مەتەرێزی خەبات بۆ نیشتمانەکەی، ئەرکە پێئەسپێردراوە حیزبییەکانی بوێرانە بەڕێوە بردووە و لە هێزەکانی "شەهید شەریفزادە"، "دیواندەرە" و "شاهۆ"، ڕۆڵێکی کارا و بەرچاوی هەبووە.

ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا هەمیشە هەوڵی داوە لەنێو خەڵکدا باس لەسەر کەسایەتیی شەهیدانی ڕێبەر "قازی"، "قاسملوو" و "شەرەفکەندی" بکات و هاندەری لاوان بوو بۆ ئەوەیکە پەیوەست بن بە ڕێزەکانی خەباتەوە.

تەرمی کاک "فەتحوڵڵا محەممەدخانی" لە شاری سنە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.