کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

12:22 - 21 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی پووشپەڕ کاک "عوسمان کەریمی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە گوندی "دێشەمس" سەر بە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

کاک "عوسمان" لە شۆڕشی ٤٦ـ٤٧ و جوڵانەوەی خەڵک دژی ڕێژیمی شادا بەشداریی چالاکانەی هەبووه.

ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست ونیشتمانپەروەر بوو و هەتا داوساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچە بە خاکی پیرۆزی کورستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.