کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

11:00 - 7 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی مام "خدر شیرینی" برای شەهید "محەممەد شیرینی" بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی لە ئاوایی "سێپەکان" سەر بە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

مام خدر پێشمەرگەی دێرین و ڕۆژە سەختەکانی خەباتی ئازادیخوازانەی کوردستان بوو. خوالێخۆشبوو مام خدر، لەگەڵ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران چەکی شەرەف و پڕ لە شانازیی پێشمەرگایەتی لە شان کردبوو و ببوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات.

مام خدر ساڵی١٣٦١ی هەتاوی برایەکەی بە ناوی "محەممەد شیرینی" لە شەڕێکی قارەمانانەدا پاش گرتنی پایگای "گۆڕەمەری" هەڵکەوتوو لە نێوان ئاڵوەتان و خدراوێ، شەهید بوو.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزب وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز گەڕابووە سەر ژیانی ئاسایی.

 خوالێخۆشبوو تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلی گورد بەردەوام بوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپیردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.