کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:00 - 26 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "خالید ڕەش" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

کاک خالید پێشمەرگێکی دێرین ودڵسۆزی حیزب بوو  کر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران هەتا ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی پێشمەرگه بووه و هەتا دوایی ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.

تەرمی کاک خالید لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.