"قادر میرخزری'' کەسایەتی خۆشناو، پێشمەرگە و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی چۆمی ''مەجیدخان'' و '' شامات'' لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان کرد.
''قادر میرخزری'' ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەرمانان، لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی ئەو شارە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد و ناوچەکە بە خاک سپێردرا.
کاک "قادر" کۆڕی شەهید میرزا ''حەسەن میرخزری'' و برای شەهید میرزا ''عومەر میرخزری'' بوو. ناوبراو لەنێوان ساڵەکانی ١٣٥٧ بۆ ١٣٦٣ مامۆستای شۆڕش لەناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو.
قادر میرخزری کەسێکی دڵسۆز و یارمەتیدەری کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە و بەپێی ئەوەیکە باوک و برایەکیشی بەرپرسیاریەتی حیزبیان لە ناوچەکەدا هەبوو، ماڵەکەیان لە ئاوایی "دێی مەلا" شوێنی حەسانەوەی شۆڕشگێرانی دێمۆکرات بووە و هەتا دواهەناسەشی وەفادار بەو رێبازە بوو.
شەهید میرزا ''حەسەن میر خزری'' هەتا ساڵی ١٣٦۳ی هەتاوی بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی ناوچەی چۆمی مەجیدخان و کەسایەتییەکی خۆشناوی ئەو ناوچەیە بووە.
هەروەها شەهید میرزا ''عومەر میرخزی'' ساڵی١٣٦٨ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد، بەرپرسیاریەتی ناوەندی پەروەردە و بارهێنانی حیزبی لەسەر شان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک قادر دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.