کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

11:50 - 24 بەفرانبار 2721

پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان بە ناوی ''عەلی ڕەحیمیی‌ ئازەر'' خەڵکی ئاوایی ''کانی ڕەش'' سەر بە شاری بۆکان لە تەمەنی ۹۷ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچوویی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۳ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆچی دوایی کرد.

''مام عەلی'' لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری مەهاباد و ناوچەکانی نێوان مەهاباد و سەردەشت خەباتی کردووه.

هەروەها دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات لەلایەن حیزبەوە وەک شورای ئاوایی کانی ڕەش هەڵبژێردرا.

مام عەلی تا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی پێشەوای مەزن مایەوه.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.