کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەک به هۆی هێرشی داعش شەهید دەبێت

11:36 - 24 رێبەندان 2719

لە هێرشێکی چەکدارانی گرووپی تێرۆریستیی داعش، پێشمەرگەیەک شەهید دەبێت و چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی لە خانەقین بریندار دەکەن.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی "بەهار" لە خانەقین، چەکدارانی داعش، پێشمەرگەیەک شەهید و سێ برا و باوکیشی بریندار دەکەن.

هەروەها لەو هێرشەدا کەسێكی دیکەش هەر سەر بەو خێزانە، بەهۆی ڕووداوەکە بریندار بووە.

"جەعفەر شێخ مستەفا"، یەکێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هێرشی چەکدارانی داعش، باوک و دوو برای ئەو پێشمەرگەیە بە هاواریەوە چوونه بەڵام چەکدارانی داعش ئەوانیشیان بریندار کردووە کە یەکێکیان تەمەنی ٩ ساڵە، دواتر بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون".

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، دوای ئەو هێرشە ئەرتەشی عێراق کاتێک چوونەتە سەر شوێنی ڕووداوەکە، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە شەش سەرباز برینداربوون، که یەکێکیان برینەکەی سەختە.

بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی چەکدارانی داعش، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنیش بریندار بوونه.