کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە هێمای خۆڕاگرییە

11:59 - 27 سەرماوەز 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چالاکییەکانیان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە بەردەوامن.

لە گوندی ئەنبێ، ئیسلام ئاباد و بادکی بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە چالاکیی بەڕێوە چووە.

لە بۆکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە کەرێزە، میراوا، پشت پاسگا، پارکی ساحلی، حسار، جادەی حسار، شێخلەر، نزيک شێخلەر، مزگەوتى ميراوا، فەلەكەی مادەر، ناوچەی چۆمی مەجیدخان،  ناوچەى ئەحمەدى كۆڕ، گوندی حاجیاباتی تەتەهوو، کۆڵانەکانی دەورووبەری بێهداشت،  نانەوخانەی سارەبان زادە، دێهێاری، مزگەوتی ئاوایی و فەلەکەی نزیک مزگەوت، قوتابخانەی ناوەندیی ئەمیرکەبیر، قوتابخانەی سەرەتایی کەس نەزانی و مامە حەسەن قازی" چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی مێراوی ناوچەی ژاوەرۆی سنە و ناو شاری سنە چالاکیی بەڕێووە چووه.

لە مەھاباد بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە لە نێو شاری مەهاباد، لە چەند گەڕەکێکی نێو شارلە گۆندەکانی قەڕەشڵاخ، خۆڕخۆڕ،  گردی یاقووب، کۆنەدێ و داشخانەی ناوچەی شاروێران هەروەها فەرهەنگیان و توانیر و چالاکی کراوە

لە مەریوان، نێ، سەردەشت، بانە، دێولان، نەغەدە و سەوز بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە چالاکیی کراوە

لە تاران پێتەختی ڕێژیمی ئێران تراکت و پوستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە بڵاو کراوەتەوە.