کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"پێشمەرگە" و "یەڵدا" بەرز ڕادەگیرێن

11:41 - 29 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و شەوی یەڵداوە لە چەندین شار و گوندی کوردستاندا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە سنه، به‌بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و شەوی یەڵداوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە سنه لە پەیامێکی ویدیۆییدا پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگه و شەوی "یەڵدا"یان لە خەڵکی کوردستان کرد.

هاوکات لە مەریوانی دوازدە سوارەوە قوتابییانی پێشەوا بۆ ڕێزگرتن له پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە بۆکان قارەمانی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن و بە دروشمی تایبەت ڕێزیان لە پێشمەرگە گرت.

لە کرماشانی تێکۆشەرانی دێموکرات، بە دروشمی وەک: "بژی قاسملوو، بژی حدکا، نفرەت لە خامنەیی" و دروشمی دیکە، پشتیوانییان لە ‌هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

لە سنەی قارەمانەوە، ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە گوندی "خەلیفە تەرخان" سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

لە کوردستان و ئێراندا بە مەبەستی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.