پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ١٠ی خاکەڵێوە، ڕۆژی شەهیدان، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و لەگەڵ ڕێبازی پڕ سەرەوەریی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
پێشمەرگەکانی شار لەسەر گلکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، وێڕای ناردنی ڕێز و سڵاو بۆ پێشەوا ''قازی محەممەد''،١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی نەتەوەیی و دێموکراتیکی کوردستان، بەڵینییان دا کە هەتا دوایین دڵۆپی خوێنیان وەفادار و درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد یادی ١٠ی خاكەلێوەیان بەرز ڕاگرت.
هاوکات، پێشمەرگەکانی شار لە ئاویەری سنە، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
پێشمەرگەکانی شار لە سنە ئەو ڕۆژەیان بە ڕۆژی پێداگریی زیاتر لەسەر درێژەدانی خەبات لە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان ناو برد.