کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگرتن لە لافاو بە شێوەی ڕێژیمی ئێران

18:22 - 11 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە لەناوچوونی ئاسەوارە مێژووییەکان ڕێگای سەیروسەمەر دەگرێتە بەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ستادی قەیرانەکانی ڕێژیم بۆ پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و پێشگرتن لە لافاو لەو شوێنانەدا تەلیسی پڕ لە گڵ دەکاتە بەربەست بۆ پێشگرتن لە دزەکردنی ئاو بۆ ناو عەمارەتی "سالار سەعید" ناسراو بە "مووزەی سنە" و بەم شێوەیە میراتی کەلتووریی ئەو شارە دەپارێزێت.

بینای مێژوویی عەمارەتی "سالار سەعید" یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویی و کەلتوورییەکانی شاری سنەیە، کە لە کۆتاییەکانی دەورانی ناسرەدین شای قاجاڕدا و بە داواکاریی "مەلا لوتفوڵڵای شێخولئیسلام" بینا کراوە و ئەم شوێنەوارە مێژووییە لە ساڵی ١٣٥٤ی هەتاویدا کراوە بە مووزە و هەتا ئێستاش ئەو ناوەی لە سەرە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە شارەکانی ئێران و بە تایبەتی کوردستان ستادی قەیرانەکانی ڕێژیم لە ئاڵترناتیڤی سەیر و سەمەرە بۆ پاراستنی خەڵک کەڵک وەردەگرێ، وەک بانگەواز کردن بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان و ئەو شوێنانەی هەڕەشەی لافاوی لەسەرە و لەم هەوڵەی ئاخریشدا پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکانە بە چنینی تەلیس لەبەر دەرگای شوێنەوارە مێژووییەکاندا.