کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن: لە گەرووی هۆرمۆز تەقەمان لە ژمارەیەک بەلەمی ئێران کردووە

11:28 - 21 بانەمەڕ 2721

وەزارەتی بەرگریی ئامریکا ڕایگەیاندووە: "لە گەرووی هۆرمۆز ژمارەیەک بەلەمی سەر بە هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران نمایشێکی بێزارکەر و مەترسیداریان بە دەوری چەند کەشتییەکی ئامریکادا لێداوە و ئێمەش تەقەی هۆشیارکردنەوەمان بەسەردا کردوون".

١٣ بەلەمی سەر بە هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران ئەو جووڵە مەترسیدارەیان ئەنجام داوە.

هێزی پاسەوانی دەریایی ئامریکا ٣٠ تەقەی هۆشیارکردنەوەیان بەسەر بەلەمە ئێرانییەکاندا کردووە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک بەلەمەکانی سپا لە شەش کەشتیی ئامریکایی نزیک بوونەتەوە، هێزی پاسەوانیی دەریایی ئامریکا ٣٠ جار تەقەی هۆشیارکردنەوەیان بەسەر بەلەمە ئێرانییەکاندا کردووە.

هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی لە ئاوەکانی کەنداودا بەردەوامە؛ بەلەمەکانی سپای پاسداران بەبێ هیچ هۆیەک و تەنیا بۆ قەڵسەگێڕان لە ناوە ئامریکاییەکان نزیک دەبنەوە.