کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج زلهێزی چەکی ناوکیی جیهان، لەمەڕ پێشگرتن لە چەکی ناوکی بەیانییەیەکیان بڵاو کردەوە

12:55 - 14 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار، پێنج وڵاتی "ئامریکا، ڕووسیە، چین، فەرانسە و بریتانیا" کە خاوەنی چەکی ناوکی و ئەندامی بەردەوامی شورای ئەمنییەتن، بەیانییەیەکی هاوبەشیان لەمەڕ پێشگرتن لە چەکی ناوکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ئەو بەیانییەیەدا هاتووە: "ئێمە بە قوڵی لەسەر ئەو بڕوایەین کە دەبێ پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکی بگیرێت و شەڕی ناوکی براوەی نییە و نابێت ڕوو بدات".

ئەو پێنج زلهێزە ناوکییەی جیهان هاوکات لەگەڵ درێژدانی قۆناغی هەشتەمی دانوستانەکانی نەسراو بە بەرجام ئەو بەیانییەیان بڵاو کردەوە.

هەروەها "واشنتۆن" هۆشداریی داوە کە دەرفەتێکی ئەوتۆ بۆ ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران نەماوە و لە ئەگەری شکستی دانوستانەکانی بەرجام، ئامریکا بژاردەیەکی دیکە هەڵدەبژێرێت.