کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"پێو": ١٤ وڵاتی گەشەسەندووی جیهانی ڕوانگەیان بەنیسبەت ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نەرێنییە

12:39 - 2 بەفرانبار 2720

بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی "پێو" کراوە، نیشان دەدات کە لەنێوان ١٤ وڵاتی پیشەیی جیهان، خەڵکی ئەو وڵاتانه نزیکەی ٧٠ لەسەدیان ڕوانگەیان بەنیسبەت ئێران خراپە، ٢٠ لەسەدیان ڕوانگەی باشیان هەبووە و ١٠ لەسەدیان هیچ بیر و ڕایەکیان لەمەڕ ئێران نەبووە.

هەر بەپێی ڕاپرسیی ئەو ناوەندەی لێکۆڵینەوە، خەڵکی وڵاتانی ئیسکاندیناوی زۆربەیان ڕوانگەی نەرێنیان بەنیسبەت کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەبووە. هەروەها وڵاتانی سوئید و دانمارک ٨٠ لەسەدیان ڕوانگەی نەرێنیان بەنیسبەت ئێرانەوە هەیە.

هەڵسەنگاندنی خەڵکی ئیسپانیا و هۆلەند زۆرتر ڕەخنەیی بووە و نزیک بە ٨٠ لەسەدیان تێڕوانینی نەرێنیان بەنسیبەت ئێرانەوە هەیە.

کەمترین ڕوانگەی نەرێنی بەنیسبەت ئێران لە وڵاتانی ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵاتە کە وڵاتی ژاپۆن به ٥٨ لەسەد و کۆرەی باشوور ٥٦ لەسەدیان ڕوانگەی نەرێنیان بەنیسبەت ئێران هەیە.

وڵاتانی ئامریکا و کانادا بە ڕیز ٧٣ و ٦١ لەسەدیان ڕوانگەی نەرێنیان بەنیسبەت ئێرانەوە هەیە. ٨٢ لەسەدی کەسانی کۆماریخواز و ٧٠ لەسەدی دێموکراتەکانیش لە ئامریکا، بە چاوی خراپ دەڕوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەو ڕاپرسییە پرسیاری لە ٧١ لەسەدی خەڵکی ئەو ١٤ وڵاتە پیشەیە کردووە.

ناوەندیی لێکۆڵینەوەی "پێو" ئەندێشکەدەیەکی ئامریکاییە و بنکەکەی لە واشنتۆنه کە بەنیسبەت پرسەکان و ڕوانگەکان لە ئامریکا و وڵاتانی جیهان لێکۆڵینەوە دەکات.

 بەرپرسی ئەو ناوەندە "ئالێن موری" جێگری بەڕێوەبەری پێشووی "والستریت ژووڕناڵـ"ـە.