کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەتای کۆرۆنا لە قوتابخانەکانی ئیلام زیادی کردووە

11:12 - 21 رێبەندان 2721

بەپێی ئامارەکان ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە قوتابخانەکانی ئیلام لە حەوتووی ڕابردوودا بە قەد تووشبووان بەو پەتایە لە پێنج مانگی ڕابردوودا بووە.

سەرۆکی قەرارگای بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام وتی: "پەتای کۆرۆنا لە قوتابخانەکانی ئیلام خەریکە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و مەترسیی گەورەی بۆ سەر تەندروستیی گشتی دروست کردووە".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "مەترسیی ئەم جارە لە جارەکانی پێشوو زۆر زیاترە".

بە وتەی "سادقی‌فەر" جێگری زانستی پزیشکی پارێزگای ئیلام، ئاماری کەسانی تووشبووی خەوێندراو لە نەخۆشخانەکان بە ئەژمارکردنی چل کەسی دیکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، گەیشتووەتە ٩١ کەس.

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنای ٥٥٤ کەس لە ئاستی پارێزگا ئەرێنی ڕاگەیەندراوە.