
بە پاساوی کەمبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا و ڕادەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە، لە پلانێکدا، "ڕێکخراوی نیزام پەرستاریی ئێران" گرێبەستی ٣ مانگەی لەگەڵ پەرستاران نوێ نەکردەوە.
ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی ٨ هەزار پەرستار بە گرێبەستی ٨٩ ڕۆژە لە ناوەندی دەرمانیی زانکۆکانی "زانستی پزیشکی و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی" دەکەن.
"محەممەد میرزا بەیگی" سەرۆکی ڕێکخراوی نیزام پەرستاریی ڕێژیمی ئێران دەڵێت: " گرێبەستی ٨٩ ڕۆژە، ناحەقییەکی ڕوونە دەرحەق پەرستاران بەڵام ئەو کێشە بووەتە عورف لە کۆمەڵگەی پەرستاریدا".
گرێبەستی ٨٩ ڕۆژەی پەرستاران، خراپترین جۆری گرێبەستەکانە بەڵام پەرستاران لە ڕووی ناچارییەوە مەجبوورن ملکەچی بن.