کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرچەکرداری توندی میدیاکانی رێژیم، سەبارەت بە دەنگدانەوەی میدیایی هێرش بۆسەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

21:02 - 16 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی هێزەکانی ئاسایش و ناسراو بە هێزەکانی دژە تیرۆر بۆسەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات، میدیاکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای بەلاڕێدا بردنی بابەتەکە، پەرچەکرداری خێرا و تونیدیان نواند.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی سێ‌شەممەی رابردوو ژمارەیەک لە هێزەکانی ناسراو بە دژە تیرۆری شاری کۆیە بە دەمامکەوە و بە بیانووی دەستبەسەر کردنی کەسێکی تۆمەتبار بە کێشەی بنەماڵەیی، هێرشیان هێنایە سەر بنکەکانی حیزبی دیمۆکرات و دەستیان بە لێدان و سووکایەتی کردن بە ژمارەیەک لە پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزب کرد. ئەو هەوڵەی هێزەکانی دژە تیرۆر لەگەڵ ناڕەزایەتیی بەرین بەرەوروو بوویەوەو هەڵوێست و راگەیاندراوی حیزب و لایەنە سیاسییەکانیشی بەدوای خۆیدا هێنا.

10350.jpg


دوابەدوای ئەو رووداوە، بەکارهێنەرانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و هەروەها کەسایەتییە ناسراو و فەرهەنگییەکانیش بە شێوازی جۆراوجۆر ئەو هەڵسووکەوت وهێرشەی هیزەکانی دژە تیرۆریان مەحکووم کرد و هەواڵی ئە وهێرشەی دژە تیرۆری شاری کۆیەیان بڵاو کردەوە.

هەتا ئیستا ژمارەیەک لیژنە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوی هێرشی هێزەکانی دژە تیرۆر بۆسەر بنکەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێکهاتوون و لەو پێوەنییەشدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان لیژنەیان بۆ بەدواداچوونی ئەو رووداوە پێکهێناوە.

10349.jpg


پاش تێپەڕینی چەند رۆژ بەسەر ئەو رووداوەدا، ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکانی سەربە دەزگا ئەمنییەکانی رێژیمی ئیسلامی، وێرای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئامانجدار و ئاراستەکراو، لە هەوڵی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی و خولقاندنی کەشێکی دووبەرەکێ نانەوەدا بوون.

ماڵپەڕەکانی ئاکام نیووز و بوڵتەن نیووز، دوو ماڵپەڕی سەربە دەزگای ئیتلاعاتی ریژیمی ئیسلامی بوون کە وێڕای لایەنگری لە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و ناڕاست کردووە. ئەو هەوڵەی ماڵپەڕەکانی سەربە دەزگای ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە نیگەرانیی خۆیان لە هاتنە ئارای ئەو رووداوە دەربڕیوە.

لە یەکێک لە هەواڵەکانی ماڵپەڕی بوڵتەن نیوزدا، کەناڵی رووداوی بە لایەنگری لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبار کردووە.

10348.jpg


ئەو ماڵپەڕەی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات، رۆڵی کەناڵی رووداوی بەم شێوەیە وەسف کردووە: حەفتەی رابردوو سەبارەت بە \'\'گرووپ‌گەلێکی ضد انقلاب\'\' چەند رووداوێک هاتە ئاراوە کە یەکێکیان هەرای نایەوە و هەڵبەت لەم نیوانەدا رۆلی تەلەفزیۆنی رووداو بەرچاو بوو. ئەو رووداوە لە پەیوەندی لەگەڵ چوونی هێزەکانی ئاسایش بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی کەسێکی تۆمەتبار لە بنکەی ئازادی یان بنکەی سەربە لایەنی مستەفا هیجری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران یان حدکا لە کۆیە بوو. دوابەدوای چوونی هێزە ئەمنییەکان، بەرپرسانی ئەو حیزبە بە بڵاوکردنەوی راگەیەندراوێک و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لەلایەن رووداوەوە، رایانگەیاند کە گۆیا بێڕێزی بە ئەندامەکانیان کراوەو لە بەرمبەریشدا ئاسایش رایگەیاندووە بە بریاری دادگە و بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی کەسیکی تۆمەتبار کە لەلایەن حیزبەوە حەشار دراوە، چوونەتە سەر بنکەکانیان.

یەکێکی دیکە لە نیگەرانییەکانی ئەو ماڵپەڕانە، دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری لەلایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە دژی رێژیمی ئسلامیی ئێران بووە.