کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەناخوازە دیلەکانی دەستی بەرەی ئازادی سووریە، گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیە

12:59 - 11 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی بەفرانبار، بنەماڵەی ئەو ٩ پەناخوازە کوردەی کە لەلایەن تورکیەوە ڕادەستی بەرەی ئازادی سووریە کرابوون، ڕایانگەیاند کە ڕۆڵەکانیان گەڕێندراونەتەوە وڵاتی تورکیە.

بنەماڵەی ئەو ٩ هاووڵاتییە کوردە ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لەو ٩ کەسە بە ژمارەیەک لە وڵاتی تورکیەوە پەیوەندیی گرتووە و وتوویەتی، دوای ئازادبوونیان لە سووریە، گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی تورکیە.

بنەماڵەی ئەو ٩ پەناخوازە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیە لە تاران ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ئەو ٩ پەناخوازە و گەڕاندنەوەی ئەوان بۆ باوەشی بنەماڵەکانیان کردبوو.

٨ کەس لەو پەناخوازانە خەڵکی شاری "پاوە" و یەکێکیان خەڵکی شاری "سەردەشتـ"ـە کە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕێگای یاسایی و بە پاسپۆرت چووبوونە وڵاتی تورکیە و لەلایەن تورکیەوە ڕادەستی بەرەی ئازادی سووریە کرابوون.