بزووتنەوەی یەکیەتیی گەنجانی كوردستان بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی، هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی حیزبی دێموکراتیان بەرز نرخاند.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ/ بەڕێز ''مستەفا هیجری'' سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بەڕێزان ئەندامان و تێکۆشەرانی ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بابەت / بروسكەى پيرۆزبايی
دوای سڵاوی گەرمی گەنجانی مافخواز و ئازادیخواز
بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ... بە ناوی خۆمان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی یەکیەتیی گەنجانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و جەماوەر و گشت ئەندامانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین داواکاری سەرکەوتنی بەردەوام بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەخوازین، خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی حیزبەکەتان بەرز دەنرخێنین لەپێناو بەئامانجگەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەرجەستەکردنی ماف و ئازادییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەر سەرکەوتووبن
لەگەڵ ڕێزماندا
ئەنجومەنی سیاسی
بزووتنەوەی یەکیەتیی گەنجانی كوردستان
١١ی ئاگوستی ٢٠٢٠