کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی بنەماڵەی سمکۆ بۆ حیزبی دێموکرات

11:11 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: بنەماڵەی سمایل ئاغای شکاک لە پەیامێکدا هێرشی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە مێژە کە کورد بەرخوەدان دەکات بۆ مافی رەوای خۆی، گرتن و کوشتن، تێرۆر و بۆمبارانکردنی قارەمانەکانی ئەم گەلە لە لایەن دوژمنانی مرۆڤایەتی بە توندی مە‌‌حکووم دەکەین و باورمان ئەوەیە کە رێژیمی خوێنخوار ناتوانێت هێزی ئەو گەلە بشکێنێت کە مێژووش ئەوەی سەلماندووه .

ئەمڕۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کورد لە ڕۆژهەڵات بۆ خەبات بۆ گەل لە هیچ نرخ دانێک دەریغییان نەکردووە، ئەرکی هەر کوردێکی نیشتمانپەروەرە کە پشتی پێشمەرگەکانی خۆیان بگرن، داواش لەو کەسانەی کە چەکی دوژمنیان هەڵگرتووە دەکەین، کە واز لە دوژمنایەتی گەلی خۆیان بێنن. هیوادارم کە ڕاستییەکان ببینن و چیتر نەبن وەسیلەی دەستی دوژمن.

هاوخەمی و هاودەردیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی دێموکرات ڕادەگەینن، سەرتان ساخ بێت، سەری گەلی کورد ساخ بێت.

بنەماڵەی شەهید سمکۆ