کوردستان میدیا: بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نییەر، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
لە ٧٢هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی یەکەمین سەرکۆماری نەتەوەی کورد ـ "پێشەوا قازی محەممەد"ـ، بنەماڵەی شەهیدانی گوندی نییەر، ناسراو بە "کاکێشانی شەهیدان"، جارێکی دیکە پەیمان و وەفادارییان لەگەڵ ڕێباز و ڕێگای شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕوژی شەهیدانی کوردستان ـ و نوێکردنەوەی پەیمان و وەفاداریی لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەی خۆمان.
سڵاو لە حیزبە خۆشەویستەکەی کوردستان!
سڵاو لە پێشەوای کورد قازی محەممەد!
سڵاو لە دوکتور قاسملوو و دوکتور سادق شەرەفکەندی!
سڵاو لە ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان!
لە نییەری شەهیدانەوە، نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداریی هەموو خەڵکی نییەر، بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدانی و ئەندامانی حیزب لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەی خۆمان ـ حیزبی دێموکرات ـ ڕادەگەیەنین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین.