کوردستان میدیا

چوارشەممه 14ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی تیمی تەشکیلاتی پێشەوای مەهاباد بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

11:31 - 11 خاکەلێوه 2720

بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان تەشکیلاتی پێشەوای مەهاباد پەیامێكیان بڵاو کردەوە.

 دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۲۶ی هەتاوی، دوژمنانی گەلی کورد لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد ،پێشەوا قازی سەرکۆمار، سەیف و سەدری قازییان لە سێدارە دا.

خەیاڵیان وابوو شۆڕشی کورد و هەستی نەتەوەیی هەرەس پێبێنن، بەڵام دوای نزیک بە ٣٢ ساڵ خەباتی نهێنی و تێپەڕین لەو ڕووداوە تاڵە، ڕێبەری مەزنی گەلی کورد و قوتابی قوتابخانەی پێشەوا، دوکتور قاسملووی نەمر هەر لەو جێگایەی پێشەوای لێ لە سێدارە درا، خەباتی ئاشکرای حیزبی پێشەوای ڕاگەیاندەوە و مەشخەڵی پێشەوای دایە دەست نەسلی جەوان.

مەشخەڵێک کە هەتا ئێستا لە گەشە و نەشەدایە و بە دەستی لاوانەوەیە.

بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، سەری ڕێز و حورمەت بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و بەڵێن دەدەین هەتا سەر بە سەر و ماڵ و گیان، ئامادەی فیداکارین و ڕێگای شەهیدان ڕێگامانە و ڕێنوێنییەکانی پێشەوا،تاجی سەرمانە.

تیمی تەشکیلاتی پێشەوای مەهاباد

۱۰ی خاکەلێوەی ۹۹ی هەتاوی