کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کامیاران بەبۆنەی ڕووداوی ١٧ی خەرمانان

12:20 - 19 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: تیکۆشەران و لاوانی مافویستی کامیاران لە دووتوێی پەیامێکدا جینایەتی ١٧ی خەرمانانیان مەحکووم کرد و پشتیوانی دووبارەی خۆیان لە خەباتی گەلەکەیان بە ڕێبەری حیزبی دێموکرات دەربڕی.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

بەرێز ڕێبەری حیزبی دێموکرات

پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان

سڵاوێک بە گەرمی تینی ئاگری شۆڕش؛ ئاگادار بووینەوە کە دوژمنانی ئازادی جارێکی تر پەلاماری بنکە و بارەگاکانی ئێوەی ئازادیخوازیان دا و لە ئەنجامی ئەم هێرشە دڕندانە بەداخەوە پۆلێک تێکۆشەری ڕێگەی ئازادی شەهید بوون و چەندین هاوسەنگەریشمان بریندار بوون.

وێڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوە شەرمێونانە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانمان هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە سوورتر لە جاران درێژە بە خەباتمان لە چوارچێوەی حیزبە خۆشەویستەکەمان دەدەین و کۆڵنەدەرانە تا سەرکەوتنی یەکجارەکی درێژەدەری ڕێگا پیرۆزەکەیان دەبین.

ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ئەنجامی داوە و بە دووریش نازانرێت دووبارە ببێتەوە، دوایین نیشانەکانی تەمەنی ئەم دەسەڵاتە ملهۆڕ و دیکتاتۆرەیە بۆیە دڵنیاین کە ڕۆژی ئازادی و سەربەستی نیزیکە.

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تاران

سڵاو لە ئیرادەی لەشکان نەهاتووی باسکی گەل

بژی ڕاسان

سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازانەمان